كۆمپانیای هواوی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه به‌هۆی به‌رهه‌مه ناوازه‌كان و مۆبایله باشه‌كانییه‌وه بووه‌ته كۆمپانیایه‌كی ناسراو كه ئێسته به‌هێزترین مۆبایلی خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه، چونكه كاری له‌سه‌ر نوێترین مۆبایل ده‌كرد كه چه‌ند ڕۆژێكه خستوویه‌تی بازاڕه‌وه و به به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێت.
كۆمپانیاكه زیاترله‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتوویه‌تی، مۆبایله‌كه ناوی "maimang7"ه و تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزی هه‌یه و شاشه‌كه‌ی به‌سیسته‌می Full HD كار ده‌كات و قه‌باره‌كه‌ی 6.30 ئینجه، جگه له‌وه‌یش ڕامی شه‌ش گێگابایته و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 2.5 گێگاهێرتزه، ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌م مۆبایله به یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كان دابنرێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.