ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر، له سلێمانی باوكێك خۆی و كچه‌كه‌ی كوشت، پۆلیسی شاره‌كه‌یش ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی كورد ستی دوو باوكێك كچ و هاوسه‌ره‌كه‌ی به سه‌ختی بریندار ده‌كات .
"دوای ئه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێنه‌وه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه كچه 16 ساڵانه‌كه‌ی به‌ناوی "ب، غ، غ" گیان له‌ده‌ست ده‌دات و باوكهكهیش خۆی ده‌كوژێت" پۆلیسی سلێمانی وای گوت.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیس هاتووه، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه كرا‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
له كۆتایى ڕاگهیاندراوهكهیشدا ئاماژه به‌وه كراوه كه "ب، ع، ع" برینداری ڕووداوه‌كه له‌خۆشخانه‌یه و له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه .
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه حاڵه‌ته‌كانى كوشتن و خۆكوشتن له سلێمانى ڕووى له زیادبوون كردووه و له‌ماوه‌ى ڕابردوویش چه‌ندان كه‌س به بیانووى جۆراو جۆر كوژراون.