كۆمپانیای LG بڕیاریدا له مانگی داهاتوودا مۆبایلێك بخاته بازاڕه‌وه كه جیاواز له هه‌موو مۆبایله‌كانی دنیا خاوه‌نی پێنج كامێرابێت كه هه‌ر یه‌كه‌یان كواڵێتیان Full HD ی بێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری LG ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی LG له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له سێی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵدا كه ده‌كاته مانگی داهاتوو مۆبایلێك بخاته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی پێنج كامێرابێت.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه تا ئێسته‌یش هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م به‌رهه‌مه دروست بكات ته‌نیا كۆمپانیای نۆكیا نه‌بێت به‌ڵام ئه‌ویش تا ئێسته به‌رهه‌مه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌یش واده‌كات مۆبایله‌كه‌ی ئێڵ جی ببێته یه‌كه‌م مۆبایل كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بێت.
جگه له‌وه‌یش پێشتر ئه‌پڵ ئایفۆنه‌كانی به سیسته‌می دوو كامێرا و هواوی به سیسته‌می سێ كامێراییه‌وه مۆبایله‌كانیان دروست كردووه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته چوار یان پێنج كامێرا.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا، به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.