بڕیاربوو دوای كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌پڵ بۆ ڕۆژی هه‌ینی 14 ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ر كۆمپانیاكه هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی به مۆبایل و سه‌عاته‌وه بخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له مۆبایله‌كاندا ئه‌پڵ بڵاو كردنه‌وه‌كه‌ی دواخست.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین بڕیاری ئه‌پڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، وه‌ك بڕیاربوو له ئه‌م هه‌ینی پێشوو كه ده‌یكرده 14 ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی به "مۆبایل و سه‌عات"ه‌وه‌یش بخاته بازاڕه‌كانه‌وه و به‌رهه‌مه‌كانی به دنیا بناسێنێت.
به‌ڵام كۆمپانیاكه نه‌یتوانی هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی بخاته بازاڕه‌وه بۆیه له 14 ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ردا ته‌نیا له ئایفۆنه‌كانی "XS و XS Max"ی خسته بازاڕه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌عاته نوێیه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی كه‌مێك كێشه له ئایفۆن "X R"ه‌كه‌دا نه‌یانتوانی بیخه‌نه بازاڕه‌وه بۆیه دواده‌كه‌وێت بۆ مانگی داهاتوو كه ده‌كاته ئۆكتۆبه‌ر.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.