وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق ئاشكراى كرد، له چوار ساڵى رابردوودا، ئه‌ڵمانیا به به‌هاى زیاتر له ملیارێك دۆلار وه‌به‌رهێنانى له عێراق كردووه، بڕیاره وه‌زیره ئه‌ڵمانییه‌كه ئه‌مڕۆش له گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
ئۆرسۆلا ڤۆن ده‌رلاین وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا، له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ بنكه‌ى تاجى له عێراق دووپاتى كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنى عێراق و ئاشكراشى كرد له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا ئه‌ڵمانیا به به‌هاى ملیارێك و 630 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانى له عێراق كردووه.
ڤۆن ده‌رلاین له لێدوانێكى كه له‌لایه‌ن ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تى "عێراق ته‌نیا پێویستى به سه‌قامگیرى نییه، به‌ڵكو پێویستى به گه‌شه‌ى ئابووریشه".
دوێنێ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستى به گه‌شته‌كه‌ى كرد و سه‌ره‌تا سه‌ردانى بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌ڵمانیاى كرد له ناوچه‌ى ئه‌زره‌قى رۆژهه‌ڵاتى ئوردن و دواتریش سه‌ردانى بنكه‌ى تاجى كرد له عێراق.
ئێواره‌ی دوێنیش گه‌یشته هه‌ولێر و سه‌ردانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر كرد، بڕیاره ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببێته‌وه.
ئه‌ڵمانیا یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ى له جه‌نگى دژ به‌داعش به‌شدار بووه و به شێویه‌كى تایبه‌تیش هاوكارى پێشكه‌شى پێشمه‌رگه كردووه.