به‌م جۆره‌ چایه‌ ئازاری له‌ش له‌ناوبه‌ره‌

:: PM:02:14:17/09/2018 ‌
زۆر ڕێ هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری لەش چ رێی سروشتی بێت یا پزیشكی، بەتایبەتی ئەو پێكهاتانەی كە تایبەتمەندی دژە هەوكردن و دژەئۆكسیدیان هەیە زۆر گرنگن بۆ كەمكردنەوەی ئازاری لەش و یارمەتی هێوربوونەوەی خانەكان دەدەن و مێشك لە فشار و دڵەراوكێ‌ دەپارێزن. لێرەدا باس لەو چایە گرنگە دەكەین كە دەتوانرێت بۆ كەمكردنەوەی ئازار بەكاربهێنرێت.

پێكهاتەكانی ئەو چایە بریتییە لە دوو كەوچك هەنگوین، دوو كەوچك چای وشكی ڕەش، نیو كەوچك كەمتر دارچین، نیو كوپ شیری گوێزهیند یان هەر جۆرە شیرێك كە خۆت ئارەزووت لێی هەبێت، دوو هێلی بچوك بەس تۆوەكەی، لەتێكی بچووكی زەنجەفیل و دوو كووپ ئاو.

بۆ ماوەی 10 خولەك ئاوەكە بكوڵێنە پاشان هێل، زەنجەفیل، دارچینەكەی تێبكە و بەهێواشی تێكی بدە دیسان دوو خولەكی تر بیكوڵێنە پاشان چا وشكەكەی تێ بكە، دواتر لایببە و ئەو شیرەی كە ئامادەت كردووە بۆی زیاد بكە، و بە پارچەیەك یان هەرشتێكی تر بیپاڵێوە و هەنگوینەكەی تێبكە. ئەم چایە لە زۆر ناوچەی جیهاندا وەكو كولتوورێك بەكاردەهێنرێت و سوودی لێوەردەگیردرێت.

چا زۆر جۆری هەیە وەكو چایی رەش، چایی سەوز، چایی سپی، یان چایی چینی كە جۆرێكی تری جیاوازی چایە، هەموو ئەم جۆرانەی چا سوودی تایبەت بەخۆیان هەیە و بە لەشی دەگەیەنن، دژەئۆكسیدی بەهێزیان تێدایە كە ڕێ لە زیانگەیاندن بە خانەكان دەگرن و یارمەتی خێراكردنی میتابۆلیزمی لەش دەدەن، بۆ ئەوەی بڕێكی زیاتر چەوری بسوتێنرێت.

خواردنەوەی ئەم جۆرە چایە تەندروستی دڵ دەپارێزێت و لە جەڵتە و گیرانی خوێنبەرەكانی دڵ، هەروەها تانینس پێكهاتەیەكە كەلە چەند جۆرێكی چادا هەیە یارمەتی لابردنی ئەو نەخۆشیانە دەدات كە توشی گەدە و ریخۆڵە و كۆڵۆن دەبن و ڕێ لە هەڵامەت و نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان دەگرێت و گەشەی بەكتریاكان دەوەستێنێت و تەندروستی ناوەوەی دەم دەپارێزێت.

خواردنەوەی ئەم چایە سوڕی خوێن، باشتر دەكات و وەكو ئامێری بەهێزكردنی وزە كار دەكات و كارەكانی نێوان مێشك و بەشەكانی تری لەش ئاسانتر دەكات، ڕێ لە دروستبوونی فشاری دەروونی دەگرێت، بۆیە پێویستە رۆژانە كوپێك لەم چا گرنگە بخورێتەوە، بۆ ئەوەی سوودەكانی بە لەش بگات.


وشە - ئاوات ئازاد