خولەكێك ئەم خاڵە بشێلیت چی ڕوو دەدا؟

:: PM:02:37:17/09/2018 ‌
لە كۆن زۆر ڕێ تاقیكراوەتەوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكان یان كەمكردنەوەی ئەو ئازارەی كە تووشی لەش دەبێت، ئەم ڕێیەش یەكێكە لە شێوە دێرینەكانی چارەسەری سروشتی بۆ كەمكردنەوەی ئازار و چەند حاڵەتیكی تەندروستی تر، شارەزایانی پزیشكی دەڵێن زیاتر لە 400 خاڵ لە لەشی مرۆڤدا هەیە، تەنیا بەشێلانی ئەو خاڵانە لە چەندین نەخۆشی رزگارت دەبێت.

لێرەدا باس لە یەكێك لەو خاڵانە دەكەین كە بۆ چارەسەركردنی ئازار و نەخۆشی بەكاردەهێنرێت، تەنیا بە شێلانێكی كەم زۆر سوود بە لەش دەگەیەنێت، ئەم خاڵە لە نێوان برۆكاندایە و بەخاڵی  GV 24 ناسراوە .

ئەم خاڵە لە ناوەراست برۆكاندایە دەتوانیت پەستان بخرێتە سەر ئەم خاڵە لە ڕێی پەنجەی گەورەی دەستەوە بۆ ماوەی یەك خولەك، بۆ ئەوەی ئەنجامێكی زیاتری هەبێت.یان دەتوانرێت بەشێوەیەكی بازنەیی ئەم خاڵە بشێلرێت، بەڵام پێویستە كەمێك پەستانی بخرێتەسەر، بۆ ئەوەی سووڕی خوێن لەو ناوچەیەدا چالاك بێت.

چی لە لەشدا روودەدات كاتێك ئەم خاڵە دەشێلیت؟
یەكەم: كۆتایی بەژانەسەر دەهێنێت، ئەگەر دووچاری ژانەسەر بوویتەوە، ئەوا بەخێرایی لە ڕێی پەنجە گەورەی دەستەوە GV 24 واتە خاڵی نێوان برۆكانت بشێلە بۆ ماوەی یەك خولەك یان زیاتر، وا دەكات ژانەسەر كەم ببێتەوە، ئەگەر چەند جارێك دووبارەی بكەیتەوە هەست بە نەمانی ژانەسەر دەكەیت.

دووەم:  گێژبون و سووڕانی سەر چارەسەر دەكات، شێلانی ئەم خاڵەی لەش چارەسەری گێژخواردنی سەر دەكات . یەكێكە لە چارەسەرە گرنگەكان بۆ سەر سووڕان.

سێیەم: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، شێلانی ئەم خاڵە كاریگەری هەیە لەسەر بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەش، چونكە لیمفە گرێیەكان هان دەدات كە لە ڕێی شانەی بچووك و ئەندامەكانەوە لەش لە ژەهر و پاشەرۆ رزگار بكات.

چوارەم: چالاكی مێشك زیاد دەكات، شێلانی ئەم خاڵەی لەش یارمەتی بەهێزبوونی مێشك دەدات و زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە قاوە و مادەی كافایین ناخۆنەوە، بەشێوەیەكی گشتی یارمەتی زیاد بوونی چالاكی و كاری مێشك دەدات و ڕێ لە فشاری دەروونی و دڵەراوكێ‌ دەگرێت.

پێنجەم: كرداری پیربوون هێواش دەكاتەوە، شێلانی ئەم خاڵە كاریگەری هەیە لەسەر هێواشبوونەوەی كرداری پیربوون بەشێوەیەكی ئاسایی، ئەگەر بتەوێت گەنجتر دەربكەویت ئەوە هەموو رۆژێك ئەم خاڵە بشێلە بۆ ماوەی یەك خولەك .



وشە - ئاوات ئازاد