كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌وانی چین، له‌ناو فڕۆكه داوای هاوسه‌رگیری له لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه لێ كرا، كه‌چی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی لێ بكات، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌ری كرد.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب ڤیدیۆی كچێكی چینی بڵاو بووه‌ته‌وه، كه كارمه‌ندی فڕۆكه‌وانییه و له‌ناو فڕۆكه‌دا بۆ گه‌شتێك خه‌ریكی كاره، دوای نیو سه‌عات له ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كه، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دێته لای و داوای هاوسه‌رگیری لێ ده‌كات، كچه‌كه‌ش بێگومان ڕازی ده‌بێت و به‌م هه‌واڵه خۆشحاڵ ده‌بێت، ئاگای له سه‌رنشینه‌كان نامێنێت.
ڤیدیۆكه له
میدیاكاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووته‌وه به‌رچاوی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ریش له‌جیاتی پیرۆزبایی له كارمه‌نده‌كه‌ی بكات، له كار دووری ده‌خاته‌وه و سزای ده‌دات، چونكه سه‌رنشینه‌كانی وه‌لا ناوه و خه‌ریكی بۆنه عاشقانهكهی خۆی بووه.
كاتێك هه‌واڵی ده‌ركردنه‌كه‌ی ئه‌و كچه له میدیاكان بڵاو بووه‌وه، خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به شتێكی نا مرۆڤانه و نا یاسایی له‌قه‌ڵه‌میان دا و داوایان كردووه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، چونكه ئه‌و ڕووداوه به سوپرایز بووه و كچه‌كه ئاگای لێی نه‌بووه، پێویستیش ناكات له كار ده‌ربكرێت.