كۆمپانیای دۆجی ئه‌مه‌ریكی بۆ ساڵی 2019 نوێترین به‌رهه‌می خۆی له پێشانگاكانی ئه‌مه‌ریكا خسته‌ڕوو و هێز و دیزاینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای دۆج له نوێترین كاری‌دا دیزاینه نوێیه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلی چالێنجه‌ری ئاشكرا كرد كه زۆر جیاوازتره له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری چ له‌ڕووی هێزه‌وه چ له‌ڕووی دیزاینه‌وه.
بۆیه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله دۆج روونكردنه‌وه‌ی داوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و دیزاینێكی جیاواز و زۆر جوانی بۆ داناوه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه كه ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی له دنیادا.
جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكه خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سپۆرت كردووه كه ئه‌مه‌یش واده‌رده‌كه‌وێت كه تایبه‌تبێت به گه‌نجان، هێزێكی زۆری بۆ داناوه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 797 ئه‌سپ و بزوێنه‌رێكی 6.4ی له‌سه‌ره و جۆره‌كه‌یشی "SRT"یه.
دۆج یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا به‌ناوی "جۆن فرانسیس دۆج و هۆرێس ئیگن دۆج" له ساڵی 1900 دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه له "ئوبڕۆن هیڵزه" له ئه‌مه‌ریكا، ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه داهاتێكی یه‌كجار زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆر فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانیه‌وه‌یه‌تی.