ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل و به تایبه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ ئاشكرای كردووه، كه چاككردنه‌وه‌ی سێ ئایفۆنه نوێكه‌ی ئه‌پڵ زۆر گرانه و تێچوویه‌كی زۆری ده‌وێت.
پێش ئه‌وه‌ی مۆبایلێك له سێ به‌رهه‌مه نوێكه‌ی ئه‌پڵ بكڕیت، پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌یت كه ئه‌گه‌ر ئایفۆنه‌كه به ده‌ستته‌وه شتێكی لێبێت و بشكێت، بێگومان ده‌بێت چاكی بكه‌یته‌وه، به‌ڵام به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی و ئێجگار زۆر.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت كاری ته‌كنیكی مۆبایل به ناوی phone Arena ئاشكرای كردووه، چاككردنه‌وه‌ی سێ به‌رهه‌مه نوێكه‌ی ئه‌پڵ زۆری تێده‌چێت و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ئه‌گه‌ر ئایفۆن XS بكڕیت، دوای شكانی شاشه‌كه‌ی، ده‌بێت به 279 دۆلار شاشه‌كه‌ی چاك بكه‌یته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه به ته‌واوی تێك بچێت، چاككردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 549 دۆلاری تێده‌چێت.
ئه‌گه‌ریش ئایفۆن XS max بكڕیت، بۆ چاككردنه‌وه‌ی به ته‌نیا شاشه‌كه‌ی پێویستت به 329 دۆلار ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ چاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی مۆبایله‌كه 599 دۆلارت ده‌وێت.
ئه‌م نرخه زۆره‌ش له ئاست چاككردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی ئه‌پڵ زۆره، چونكه ئه‌گه‌ر بته‌وێت شاشه‌ی ئایفۆن حه‌وت چاك بكه‌یته‌وه، 149 دۆلارت ده‌وێت، بۆ ئایفۆن هه‌شتیش 169 دۆلار.
ماڵپه‌ڕه‌كه له‌باره‌ی چاككردنه‌وه‌ی شاشه‌ی ئایفۆن XR هیچ شتێكی نه‌دركاندووه، ته‌نیا باسی له‌وه كردووه كه ڕه‌نگه نرخی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆبایله له چاككردنه‌وه‌ی ئایفۆن X به‌رهه‌می ساڵی پار كه‌متر بێت.