پزیشكان زۆربه‌ی كاته‌كان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه هیچ نه‌بێت خۆخێك بخۆین، چونكه ئه‌م خۆخه بڕێكی زۆر خانه‌كانی به‌رگری بۆ جه‌سته دابین ده‌كات و له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌مان پارێزێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خۆخ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكانی پسپۆڕ له نوێترین توێژینه‌وه كه له‌سه‌ر خۆخ ئه‌نجامیان داوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه رۆژانه خواردنی خۆخێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان دوور بیت.
پزیشكان ئه‌وه‌یشیان روونكردووه‌ته‌وه كه خواردنی خۆخێكی زه‌رد له ڕۆژێكدا نزیكه‌ی "88.87 گرام ئاو،0.25 دژه ئۆكسانه‌كان، 39 كیلۆ كالۆری چالاك، 0.91 گرام پرۆتین، 9.54 گرام كاربۆهیدرایت و 1.5 گرام ڕیشاڵ" بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كردووه جه‌سته پارێزراوبێت له‌م نه‌خۆشیانه:
یه‌كه‌م – له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت: به‌هۆی زۆری بوونی ڕیشاڵ و ڤیتامین E له خۆخدا جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دژه ئۆكسانی ناو خۆخ كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی خانه‌كانی شیرپه‌نجه له‌ناو جه‌سته‌دا.
دووه‌م - ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خراپ له جه‌سته‌دا كۆنترۆڵ ده‌كات: توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه خۆخ كاریگه‌رییه‌كی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر چالاك كردنی سووڕی خوێن و گۆڕینی كۆلستڕۆڵی خراپ "LDL" به كۆلستڕۆڵی باش "HDL" كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی په‌ستانی خوێن.