كریستاڵ چه‌ند ڕۆژێكه له پێگه‌كانی خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه به‌سه‌ردانێك له شاری هه‌ولێره و له هۆتێلێك له شارۆكه‌ی عه‌نكاوه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تائێسته ڕوون نییه مه‌به‌ستى هاتنه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر چییه.
ماوه‌یه‌كه كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه كۆنه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ڕووت و ده‌ركه‌وتنی به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له پێگه هونه‌رییه‌كانی ئینستاگرام پێیان وایه كریستاڵ بۆ زۆربوونی فۆلۆوه‌رس ئه‌م كاره ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئه‌م كچه گۆرانیبێژه وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌به‌شی ستۆری لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و وێنه‌كه به‌هۆی ورووژێنه‌رییه‌وه رووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر كراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی هه‌وادارانی ئه‌م ستایله نوێیه‌یان پێ جوان نییه و ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ گرتووه كه "بۆچی ئه‌وه‌نده جه‌سته‌ی ڕووت ده‌ركه‌وتووه"، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژ له شوێنی مانه‌وه‌ی كه ئاشكرای نه‌كردووه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی دركاندووه كه له شاری هه‌ولێر له شارۆكه‌ی عه‌نكاوه له هۆتێلێك ماوه‌ته‌وه و جلوبه‌رگی نوێی و وورووژێنهرهكانی تاقی ده‌كاته‌وه.
كریستاڵ له چه‌ند ساڵی پێشوودا چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاوازه‌كه‌ی بۆ دانرابوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 دا به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ (پێشمه‌رگه) بڵاو كرده‌وه.
كریستاڵ له بنه‌ڕه‌تدا ناوی كانیاوه و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه، به‌ڵام پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و ناسناوی كریستاڵی وه‌ك ناوی هونه‌ری بۆ خۆی دیاری كرد.