گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی كورد "له‌نجه عه‌لی" دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی به‌ناوی "شینی خۆشه‌ویستی" بڵاو كرده‌وه و به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕا گه‌یاند، كه دڵنیایه هه‌وادارانى ئه‌م ئه‌لبوومه‌یان به‌دڵ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی ئه‌یلوول، له‌نجه عه‌لی له شاری سلێمانی یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی به‌ناوی "شینی خۆشه‌ویستی" بڵاو كرده‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی له‌نجه دوو ساڵه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنییه‌تی و له سێ وڵات كاری بۆكراوه، هه‌ندێك له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبوومه‌كه تێكستی خۆیه‌تی هه‌ندێكیشی فۆلكلۆره.
"شینی خۆشه‌ویستی" له نۆ تراك پێكهاتووه، ئاواز و هۆنراوه‌ی چوار تراكیان فۆلكلۆره، تراكه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه به‌ناوه‌كانی "ته‌بیب ئامانه، ئه‌ستێره‌ی ئاسمان، چاوڕه‌شێ (ئاواز و هۆنراوه‌یان فۆلكلۆرن)، مه‌قامی (به‌یات)ن، سۆڵۆ كلارنێت، قه‌تار و ئه‌ڵاوه‌یسی، شینی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ نازی نازداران". ته‌واوی كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌كه له له‌نده‌ن و تاران و كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراون، ئه‌مه‌یش به ناوازه‌ترین كاری هونه‌ری ئه‌م ساڵ داده‌نرێت.
له‌نجه جه‌بار به له‌نجه عه‌لی ناسراوه، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه، دایكی هه‌ڵه‌بجه‌ییه و باوكیشی گه‌رمیانییه، له له‌نده‌ن هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه و ماسته‌ری هه‌یه له یاسادا، پێش گۆرانی گوتن پارێزه‌ر بووه، بۆ ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵ ده‌بێت سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه و نزیكه‌ی 16 گۆرانی و 10 ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه.