بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك هه‌ردوو گۆرانیبێژ "ماجید ئه‌سفه‌هانی و محه‌مه‌د عه‌بدول" گۆرانییه‌كی دوێت به‌ناوی "ناگه‌م به‌تۆ" بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێت به یه‌كه‌م ئه‌زموونی ماجید و هه‌وادارانی به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می نوێین.
ماجید ئه‌سفه‌هانی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاماژه به نوێترن به‌رهه‌می خۆی به شێوه‌ی ڤیدیۆ كردووه و تێدا ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه گۆرانی "ناگه‌م به‌تۆ"، له ئاواز و تێكستی هه‌ردی سه‌لامییه و ده‌رهێنانی شاڵاو مولیره، بڕیار به‌ختیار كاری ده‌نگی بۆ ئه‌نجام داوه، وابڕیاریشه له هه‌فته‌ی داهاتوو بڵاوی بكرێته‌وه.
ئه‌م گۆرانییه نوێیه‌ی ماجید وه‌ك ئه‌زموونی یه‌كه‌مییه‌تى بۆ دوێت و جگه له‌وه‌یش پاش ماوه‌یه‌كی زۆره له بێده‌نگ بوونی له كاری هونه‌ری، له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ محه‌مه‌د عه‌بدول به گۆرانییه‌كی دوێت ده‌ركه‌وته‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره دروست بكات.
ماجید محه‌مه‌د، به‌هۆی ته‌قلید كردنه‌وه‌ی موعین ئه‌سفه‌هانی ناوی ماجید ئه‌سفه‌هانی لێنراوه، خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی دوو ئه‌لبوومی گۆرانییه و پێشتر هیچ ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا گۆرانی به‌شێوه‌ی ده‌نگ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌بدولیش دانیشتووی شاری سلێمانییه، ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی 14 به‌رهه‌می هونه‌رییه.