وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ و سامسۆنگ ناوه‌ستن له به‌رهه‌مهێنای مۆبایلی نوێ و ناوازه به هه‌مان شێوه‌یش كۆمپانیای ئۆپۆیش ناوه‌ستێت له دروست كردنی مۆبایلی به‌هێز كه بتوانێت ڕكابه‌ری ئه‌م دوو جۆره مۆبایله بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می ئۆپۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئۆپۆ له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلێكی به‌هێزی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Oppo A7X" كه له ناوهڕاسهكانی ئه‌م مانگه "ئهیلوول" خستوویه‌ته بازاڕه‌وه.
كۆمپانیاكه باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله ده‌كات و گوتووه‌یه‌تی، ئۆپۆ "ئه‌ی حه‌وت ئێكس" مۆبایلێكی به‌هێزه به شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه 6.30 ئینجه و ڕوونیهكهیشی Full HDیه، هه‌روه‌ها ڕامی چوار و شه‌ش گێگابایتی هه‌یه و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی ده‌گاته 2.0 گێگاهێرتز ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی زۆر بۆ دابین كردووه و وای لێكردووه له‌كاتی كاركردندا خاو نه‌بێته‌وه و جام ناكات.
ئۆپۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروست كردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ" به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.