به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی زانایانی زه‌ویناسی به‌شیوازێكی به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێن به‌دوای ئێسكه په‌یكه‌ری ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی كه پێش بوونی مرۆڤ ژیاون له ئه‌نجامدا ئێسكه په‌یكه‌رێكی باڵنده‌یه‌كی سه‌یریان دۆزیه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 65 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
news" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند ئێسه په‌یكه‌رێك ی باڵنده‌یه‌ك ده‌كات كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 65 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته و ئاماژه‌ی پێداوه، زانایان له نوێترین دۆزینه‌وه‌یاندا ئێسكه په‌یكه‌ری باڵنده‌یه‌كی زۆر سه‌یریان دۆزییه‌وه كه به‌شێك له زاناكان ده‌ڵێن، ئه‌م جۆره باڵنده‌یه زۆر به‌هێزبووه و خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی گه‌وره بووه.
زانا زه‌وی ناسه‌كان زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره‌وه گوتوویانه، جیاواز له هه‌ر ئێسكه په‌یكه‌رێكی ئاژه‌ڵێك یان باڵنده‌یه‌كی تر ئه‌م باڵنده‌یه زۆر گه‌وره بووه و درێژی هه‌ر باڵێكیشی ده‌گاته 1.5 مه‌تر.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م باڵنده‌یه گۆشت خۆر بووه و خاوه‌نی 112 ددانه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كه ئه‌م باڵنده‌یه یه‌كێك بێت له مه‌ترسیدارترین جۆری باڵنده له‌و كاته‌دا.
ئێسكه په‌یكه‌ری ئه‌م باڵنده‌یه له له‌لایه‌ن زانایانی ئه‌مه‌ریكی دۆزراوه‌ته‌وه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی "Utah" كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌مه‌ریكا.