ریال مەدرید وێنە فەرمییەكانی ئەمساڵی یانەكەی بڵاو كردەوە

:: AM:09:54:18/09/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وێنە فەرمییەكانی وەرزی ئەمساڵی (2018-2019)ی تیپەكەی بڵاو كردەوە.

وێنەكان دوێنێ دووشەم پێش ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی یاریزانەكان گیراون و كە خۆیان بۆ یارییەكەی سبەی چوارشەم لە یەكەم یاریی وەرزی نوێی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ئامادە دەكرد بەرامبەر یانەی رۆمای ئیتاڵی.

وێنەكان لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید و دەستەی راهێنەران و چەند ئەستێرەیەكی یانەكە گیراون و لە ماڵپەڕی فەرمی یانەكەش بڵاو كراونەتەوە.







وشە - ئامانج ئه‌كره‌م