له سنوورى شارۆكه‌ى شه‌قڵاوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیى ئه‌و شارۆكه‌یه ئاگاداری مێرمنداڵان ده‌كاته‌وه له مه‌ترسیى جگه‌ره و زیانه‌كانی و هۆشدارییان پێ ده‌دات كه ساڵانه به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه له سه‌رانسه‌ری دنیا، ده‌یان هه‌زار كه‌س تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن یان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌وه به گوته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستیى شه‌قڵاوه.
موحسین قه‌سرۆكى بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، كێشانى جگه‌ره مه‌ترسى هه‌یه و له‌لایه‌ن مێرمنداڵانه‌وه مه‌ترسییه‌كه‌ى زیاتره، بۆیه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌رده‌وام هۆشدارى ده‌درێت به مێرمنداڵان و ئاگه‌داریان ده‌كه‌ینه‌وه كه لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌م كاره‌ی ته‌ندروستی شه‌قڵاوه له كاتێكدایه له كوردستان هاورده‌كردنى جۆری جگه‌ره و فرۆشتنى تا ئێسته به‌پێی پێویست گرنگى پێ نه‌دراوه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیش ماوه‌ى پێنج ساڵه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووه. بۆیه كێشانى جگه‌ره له‌لایه‌ن مێرمنداڵه‌وه زۆر بووه و هۆشداریى به‌رده‌وام ده‌درێت. له كاتێكدا له وڵاتان ساڵانه پلانی نوێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشان داده‌نرێ.
ماجید عوسمان سه‌رۆكى لیژنه‌ى بازرگانى و مافى به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه تا ئێسته هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان په‌رله‌مان و ده‌زگه حكوومییه‌كان نه‌كراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى بازرگانى بۆ "وشه" رای گه‌یاند، تا ئێسته وه‌ك لیژنه‌ى بازرگانى و مافى به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئێمه و ده‌زگه حكوومییه‌كان نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین جگه‌ره چۆن ده‌هێنرێته هه‌رێمى كوردستان و ڕێكاره یاسایییه‌كان و پابه‌ندبوونه‌كان چۆنن.
ماجید ئاماژه‌ی دا كه ئێسته هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ى جگه‌ره نییه و نازانن شێوازى مامه‌ڵه‌كردن و ڕێنوێنییه‌كان بۆ بازرگانان چۆنه.
كێشان له كوردستان هیچ فلته‌رێكی نییه و ته‌نانه‌ت دوكاندار و پاكه‌تفرۆش جگه‌ره ده‌ده‌ن به منداڵی خوار 10 ساڵیش، بێ ئه‌وه‌ی دڵنیا بنه‌وه له‌وه‌ی كێ ئه‌و جگه‌ره‌یه ده‌كێشێ.
به‌ڵام نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى ناوه‌ندیی هه‌ولێر، باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ندان شوێن سزا دراون به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به یاسا و فرۆشتنى جگه‌ره به ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵ. قایمقام بۆ "وشه" گوتى، به‌رده‌وامین له چاودێریكردنى ئه‌و شوێنانه‌ى جگه‌ره و كحوول ده‌فرۆشن، چونكه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك فرۆشتنى جگه‌ره و كحوول به ته‌مه‌نی خوارووی 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه.
ئاماژه‌ى دا، "ئێسته ئه‌و شوێنانه تاقی ده‌كه‌ینه‌وه تا دڵنیابین له‌وه‌ی پابه‌ندن به رێنوێنی یان نا، بۆ نموونه كه‌سێك ده‌نێرین بۆ دووكانێك كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه، بزانین ئایا جگه‌ره یان كحوولی پێ ده‌فرۆشن یان نا، له ئه‌گه‌رى پابه‌ندنه‌بوون، ئه‌وا فرۆشیاره‌كه سزا ده‌درێ.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید دڵنیایی ده‌دات كه "چه‌ندان شوێن داخراون و چه‌ندان شوێن سزاى دارایی دراون، ئه‌و چاودێرییانه‌ش به‌رده‌وامییان ده‌بێت".
مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی هاورده، بریتین له پشتگیریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، فه‌رمانی كارگێڕی و بڕوانامه‌ی كۆمپانیا، پشتگیریی باجی ده‌رامه‌ت، پشتگیریی ژووری بازرگانی، پاشان داواكاریی مۆڵه‌تی هاورده پێشكه‌ش بكات و مۆڵه‌تى وه‌رگرتبێ.
شاخه‌وان عه‌زیز خۆشناو بازرگانێكى شارى هه‌ولێر، بۆ "وشه" ڕێنوێنى هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ده‌خاته ڕوو و ئاشكراى ده‌كات كه له هاورده‌ی جگه‌ره زیاتر، گرنگى به ماوه‌ى به‌سه‌رچوو و ڕێژه‌ى نیكۆتین ده‌درێت.
له‌باره‌ى هاوپێچكردنی بڕوانامه‌ی به‌شى دڵنیایى جۆری له‌لایه‌ن كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنى جگه‌ره بۆ كوردستان، ئه‌و بازرگانه ئاشكراى كرد كه "تا ئێسته داوامان لێ نه‌كراوه، بۆیه جگه‌ره‌ى خراپ و باش تێكه‌ڵى یه‌كتر بوونه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ى دڵنیایى و پشتگیرى دڵنیایى له هه‌رێمى كوردستان پشتى پێ ببه‌سترێت، ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌و هه‌موو جگه‌ره‌یه له بازاڕ نابێت".
هه‌رچى فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستییه به‌گوته‌ی خۆیان، به‌رده‌وام چاودێریى كافتریا و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و مۆڵه‌ت به شوێنه گشتییه‌كان نادرێت ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌ى تێدا بكێشرێت.
فاخر كرمانجى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستیى هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتى، وه‌ك ته‌ندروستى ئێمه ئه‌ركى خۆمان به‌جێ ده‌هێنین و ئه‌و شوێنانه‌ى داواى مۆڵه‌ت ده‌كه‌ن، نابێت جگه‌ره‌یان تێدا بكێشرێت، له ئه‌گه‌رى پابه‌ندنه‌بوونیان سزا ده‌درێن.
كرمانجى ئاماژه‌ى دا، له شوێنه گشتییه‌كاندا جگه‌ره‌كێشان قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام له كاتی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنوێنییه‌كان، ئه‌وا به‌دواداچوون به‌رده‌وامه و سزاى دارایی هه‌بووه.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه له هه‌موو كافێ و شوێنێكی گشتیی كوردستان جگه‌ره و نێرگه‌له به ئاشكرا دێنه كێشان و به‌رده‌وامیش كافێی زیاتر ده‌كرێته‌وه. ته‌نانه‌ت له ده‌وروبه‌ری فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی خۆیشی ئه‌و دۆخه كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
ژیان قادر چالاك و ئه‌ندامى ڕێكخراوى هاناسه‌یه‌كى پاك، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه دوو پڕۆژه‌ى ناڕێكخراو ئاماده‌ن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن به جگه‌ره‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه‌سى شاره‌زامان نییه.
ژیان بۆ "وشه" گوتى، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا پاكه‌تی جگه‌ره نرخه‌كانى له نێوان 500 دینار تا نۆ هه‌زار دینار ده‌ست ده‌كه‌وێت، له منداڵێكی 12 ساڵانه‌وه تا كه‌سێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ جگه‌ره ده‌كێشێت و كه‌سیش هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى ناكات، ته‌نیا له ڕۆژانى 31ـى ئایار ئێمه‌یان بیر دێته‌وه و داواى به‌شداریمان له چالاكییه‌كان لێ ده‌كه‌ن.