به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله و نزمترین پله‌یش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور، له ناوچه شاخاوییه‌كان، له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه له كاتی جیا جیا له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه، له سلێمانی ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه له كاتی جیا جیا له ناوچه شاخاوییه‌كان، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله و نزمترین پله‌یش 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.