ئه‌و فیلمه نوێیه‌ی له ده‌رهێنانی شوان عه‌تووفه و نزار سه‌لامی و هه‌ڵوێستیش به‌شدارییان تێیدا كردووه، ئه‌كته‌ری كه‌مه و داوا ده‌كه‌ن و خوازیاران ناویان بنووسن و ڕۆڵی گونجاو به‌ده‌ست بێنن.
فیلمی سینه‌مایی "په‌یكه‌ری دڵ" كه له ده‌رهێنانی شوان عه‌تووف ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكاری كورده، هه‌ریه‌ك له نزار سه‌لامی ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكار و هه‌ڵوێستی گۆرانیبێژ وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆڵیان تێدا گێڕاوه، ئه‌كته‌ری تری پێویسته و به دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م فیلمه ئه‌كته‌ری زۆر به‌شدارییان كردووه، به‌ڵام شوان عه‌تووف له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به دوای ئه‌كته‌ر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له ته‌مه‌نی شه‌ش تا 60 ساڵان ده‌گه‌ڕێت.
له پۆسته‌كه‌یدا داوای كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیارن به‌شداری له‌و فیلمه بكه‌ن و له تواناكانی خۆیان بۆ ڕۆڵگێڕان ڕازین، له ئه‌مڕۆ سێشه‌م تا یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م، ده‌توانن سه‌ردانی ئۆفیسی مێترۆنۆم پرۆده‌كشن له سلێمانی بكه‌ن، له‌وێ به پێی تواناكانیان هه‌ڵبژاردنیان بۆ ده‌كرێت و ڕۆڵیان پێ ده‌درێت.