ئایا ئەمڕۆ نیمار بەرامبەر لێڤەرپوول یاری دەكات؟

:: AM:11:34:18/09/2018 ‌

تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە یاریكردنی ئەستێرە بەڕازیلییەكەی نیمار دا سیلڤا لە یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ سێشەم یانەی پاریس سان جێرمان لە یەكەم یاریی وەرزی نوێی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئەنفێڵد دەبێتە مێوانی یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی.

نیمار لە دوایین یاریی یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی پلە یەكی فڕەنسا بەرامبەر یانەی سانت ئیتیان یاریی نەكرد.

لەمبارەیەوە راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند: بەدڵنیاییەوە نیمار لە یارییەكەی ئەمڕۆ سێشەم بەرامبەر یانەی لێڤەرپوول یاری دەكات، بەڵام شوێنی یاریكردنەكەی لەنێو یاریگە ئاشكرا ناكەم.

زیاتر گوتی: نیمار كێشەی پێكان و تەندروستی نییە و هیچ گومانی تێدا نییە ئەمڕۆ یاری دەكات.

جێی باسە یانەی پاریس سان جێرمان ئەمساڵ لە كۆمەڵەی سێیەمی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا یاری دەكات لەگەڵ یانەكانی ناپۆلی ئیتاڵی، لێڤەپوولی ئینگلیزی و سێرڤینا زڤێزدای سڕبی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م