ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا كه سنووری شاره‌دێی كانی ماسیی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی به خۆوه ده‌گرێت، به یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین ناوچه‌كانی كوردستان داده‌نرێت.
ئه‌م ده‌ڤه‌ره ناوچه‌یه‌كی ته‌واو شاخاوییه، چه‌ندان دیمه‌نی به‌رد، داری گه‌وره، كانیاو و ئاوی جوانی هه‌یه كه ناوچه‌كه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ كردووه.
به‌رواری باڵا زیاتر له هه‌زار و 500 مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریا به‌رزه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه‌شوهه‌وایه‌كی فێنكی هه‌بێت و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاران ڕووی تێبكه‌ن، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تێیدا تا ئێسته 35 پله بووه، نزمترینیشی 12 پله‌ی سیلزی ده‌بێت.
"وشه" چه‌ند وێنه‌یه‌كی گونده‌كانی مویسكا، چمبلكێ، مایێ، ئاسیهێ، باڤا، دوكه‌رێ و شه‌رانشی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا بڵاو ده‌كاته‌وه:
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری