ڕۆژنامه‌یه‌كی له‌نده‌نی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه شه‌وی ڕابردوو كوڕه‌كه‌ی تاڵه‌بانی توانیویه‌تی به‌رهه‌م ساڵح بێهێنه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ڕیزه‌كانی یه‌كێتی، سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێشووه‌چوونی گه‌وره له نێوانمان دروست بووه و خه‌ونی یه‌كگرتنه‌وه دێته دی، به‌ڵام كاتیشی پێویسته.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت"ی ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو گفتوگۆی چڕ له نێوان به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانی هه‌بووه كه تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بووه، له كۆتایی دا كوڕه‌كه‌ی تاله‌بانی توانیویه‌تی به‌رهه‌م ساڵح بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌رجی سه‌ره‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، چونكه ئه‌مه مه‌رجی ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی ببێ به‌رهه‌م ساڵح ببێته كاندیدی سه‌ركۆمار.
ئاماژه‌ی دا، ئێران ده‌یه‌وێ یه‌كێتی به‌هێز بكاته‌وه و ڕیزه‌كانی یه‌كبخاته‌وه و حزبه‌كانی تر ناچار بكات بێنه‌وه ڕیزی یه‌كێتی، بۆ ئه‌مه‌یش مه‌رج به‌سه‌ر زۆربه‌ی حزبه بچووكه‌كانی كوردستان ده‌سه‌پێنێت و هانیان ده‌دا بڕۆنه ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
عه‌دنان حه‌مه مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له لیژنه‌ی دانوستاندنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی گوتی، ئه‌ركه‌كه‌مان كۆتایی هات و توانیمان هه‌وڵ و تواناكانی هه‌ردوو حزب یه‌ك بخه‌ینه‌وه، ئه‌و ڕه‌تی كرده‌وه كه یه‌كگرتن له نێوان هه‌ردوولا دروست بێ، به‌ڵكوو بۆچوونه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست ده‌كرێن.
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا بۆ "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئاماژه‌ی داوه، ئامانج له یه‌كخستن و یه‌كگرتنی تواناكان بۆ دروستكردنی هه‌ڵوێستێكی سیاسی یه‌كگرتووه، نه‌ك ته‌نیا له نێوان یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی بگره له نێوان سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان، ئه‌میه‌ش به ئامانجی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی باڵای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه، بۆ ئه‌مه‌یش پێشوه‌چوونی گه‌وره بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه دروستووه، پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌یش وا به ئاسانی نایه‌ته دی، به‌ڵكوو له داهاتوو ئه‌م كاره‌یش ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ و ڕیزه‌كانی هاوپه‌یمانی و یه‌كێتی یه‌كده‌خرێنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی.