بێڵ ترسی خستە دڵی بەرپرسانی ریال مەدریدەوە

:: PM:12:36:18/09/2018 ‌

گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی بەهۆی لێدوانێك دووبارە ترسی خستە دڵی بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدەوە سەبارەت بە مانەوەی یان جێهێشتنی یانەكە.

بێڵ لە ماوەی دوو وەرزی رابردوودا دەنگۆی ئەوەی لەسەر هەبوو كە دەگەڕێتەوە خولی نایابی ئینگلیزی و بەیەكجاری واز لە یایكردن لە ریزی یانەی ریال مەدرید دەهێنێ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە تا ئێستا دوو یانەی ئینگلیزی ئامادەیی خۆیان پێشانداوە بێنە نێو ركابەرییەكان بۆ كڕینی بێڵ ئەوانیش برێتین لە مانچستەر یونایتد و تۆتنهام.

بێڵ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی لە وەڵامی گەڕانەوەی بۆ خولی نایابی ئینگلیزی رایگەیاند: دەتوانی بڵێی بەڵێ یانیش بڵێی نەخێر.

زیاتر گوتی: هەموو یاریزانێك حەز دەكات بگەڕێتەوە ئەو خولەی كە تێیدا پێگەیشتووە، بەشێك لە جەستە هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەكات بگەڕێیتەوە شوێنەكەی یەكەمی.

بێڵ جەختیشی كردەوە كە سەرەڕای هەموو ئەمانە شانازی بەوە دەكات ئێستا لە باشترین و گەورەترین یانەی جیهان یاری دەكات و حەزیش دەكات لەگەڵ یانەكەی ئێستای ناسناو و دەستكەوتی زیاتر بباتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م