كاتی دەست پێكردنی خوێندنی ئەمساڵ بە فەرمی ڕاگەیەنرا

:: PM:01:17:18/09/2018 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی دەست پێكی ساڵی نوێی خوێندنی لە هەرێمی كوردستان دیاری كرد.

ئەمڕۆ سێشەك 18ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكاران دەكەینەوە كە دەستپێكی ساڵی خوێندنی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و خوێندنی كوردی لە شاری كەركووك، ڕۆژی شەموو ڕێكەوتی ٢٢/٩/٢٠٨ی زاینی دەبێت.

بەهۆی هەڵبژاردنەكانی 30ـی ئەیلوولی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی زۆری میدیاكان وایان بڵاو كردەوە كە خوێندنی ئەمساڵ دوا دەكەوێت بۆ دوای یەكی تشرینی یەكەم، بەڵام وەزارەتی پەروەردە دەس پێكی ساڵی نوێی بەفەرمی دیاری كرد.

هەرێمی كوردستان ساڵانە نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار قوتابی هەیە بەشداری لە پڕۆسەی خوێندن دەكەن لەگەڵ زیاتر لە 170 هەزار مامۆستای فەرمی و گرێبەست.



وشە - رامیار جەواد