گرووپێكی فه‌یسبووك به سه‌رپه‌رشتی ئه‌دمینی گرووپه‌كه كه پیاوێكی خه‌ڵكی ئامێدییه، خانوویه‌كی پوخت و سه‌رده‌میانه‌ی بۆ خێزانێكی هه‌ژار دابین كرد، ئه‌مڕۆیش كلیله‌كه‌یان له ڕێوڕه‌سمێكدا به خاوه‌ن ماڵه‌كه دا.
گرووپی "به‌رێ گارێ وارێ مه‌یه" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له لایه‌ن خێزانێكی هه‌ژاره‌وه پێوه‌ندی پێوه كرا، داوایان كردووه ده‌نگیان به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بگه‌یه‌نرێت، خانوویه‌كیان بۆ دابین بكرێت.
ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه هێنده هه‌ژار بوون، توانای چاككردنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی خۆیان نه‌بوو كه خه‌ریك بوو به‌سه‌ریاندا بڕوخێت و وێران بوو، مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانیان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ لایه‌نێكی پێوه‌ندیدار به‌هانایانه‌وه نه‌چووه.
حه‌جی عیزه‌ت به‌رگاره‌یی ئه‌دمینی سه‌ره‌كی گرووپه‌كه به هاوكاری ژماره‌یه‌ك له خێرخوازان و سه‌رمایه‌دارانی ناوچه‌كه، خانوویه‌كی نایابیان به بڕی 15 هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌و خێزانه دروست كرد.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه به "وشه"ی گوت: " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك به هانای ئه‌و خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌وه نه‌هات، بڕیارمان دا خۆمان هاوكارییان بكه‌ین، هه‌ر بۆیه خانوویه‌كی نایابمان بۆ دروست كردن به جوانترین شێواز كۆنكرێت كراوه، ئه‌ندامانی گرووپه‌كه خۆیان هه‌موو شته‌كانیان دروست كردووه به دڵ ئیشه‌كانیان تێدا كردووه".
زیاتر گوتی، خێزانه‌كه له به‌ساڵاچوویه‌كی كه‌م ده‌رامه‌ت، دوو كچ و كوڕی منداڵ پێك هاتوون، یه‌كێكن له هه‌ژارترین خێزانه‌كانی سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی، هه‌ر بۆیه به ئه‌ركی سه‌ر شانمان زانی كه هاوكارییان بكه‌ین.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری