كۆمپانیای BMW وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماتۆڕسكیل لێده‌خوڕن یان حه‌ز به لێخوڕینی ماتۆرسكیل ده‌كه‌ن له نوێترین به‌رهه‌میدا ماتۆڕسكیلێكی خودكاری دروست كرد و ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری BMW ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای BMW له نوێترین به‌رهه‌میدا ماتۆڕسكیلێكی دروست كرد كه سیسته‌می خودكاری "لێخوڕینی بێ شۆفێری" بۆ داناوه، ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماتۆڕسكیلان هه‌یه و ڕۆژانه لێی ده‌خوڕن.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ماتۆڕسكیله گوتوویه‌تی، ئێمه ئه‌م ماتۆڕسكیله‌مان ته‌نیا له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌سان دروست كردووه كه رۆژانه ماتۆڕسكیل لێده‌خوڕن، هه‌روه‌ها له‌ڕێی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه كه سیسته‌می خودكاری تێدایه نیشانیان ده‌دات كه چۆن به‌شێوازێكی سه‌لامه‌ت تر لێ بخوڕن و چۆن بتوانن كۆنتڕۆڵی ماتۆڕسكیله‌كه‌یان بكه‌ن له‌كاتی حاڵه‌تی له‌ناوكاو.
BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، ھیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.