له ڕێگه‌ی وێبگه‌ڕێكی جیهانییه‌وه، بۆ هه‌ر سێرچێك كه ده‌یكه‌یت، ڕاسته‌وخۆ نه‌مامێكت بۆ ده‌چێنرێت و ده‌بیته هاوكار له پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی هه‌ساره‌كه‌ت.
وێبگه‌ڕی "ئیكۆسیا" هاوشێوه‌ی وێبگه‌ڕی گوگڵه، ده‌توانیت هه‌ر چییه‌ك كه خوازیاری له ئینته‌رنێت ده‌ستت بكه‌وێت، له رێگه‌ی ئه‌و وێبگه‌ڕه‌وه به‌ده‌ستی بهێنیت، له هه‌مان كاتتدا نه‌مامێك بچێنیت، به‌مه‌ش ده‌بیته یارمه‌تیده‌ر له پاككردنه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌ت و هانده‌ری نه‌وه‌ی دوای خۆت بۆ ئه‌و كاره مرۆییه.
ده‌توانیت وێبگه‌ڕی
Ecosia له كرۆمی لاپ‌تۆپ یان مۆبایله‌كه‌ت زیاد بكه‌یت، له‌وێوه سێرچی شته‌كانی ڕۆژانه‌ت بكه‌یت، كۆمه‌ڵه ڕێكلامێك له‌م وێبگه‌ڕه‌دا وه‌ك هه‌موو ماڵپه‌ڕ و وێبگه‌ڕه‌كانی تر بوونی هه‌یه، كه %80ی پاره‌ی ڕێكلامه‌كانی كه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، بۆ ناشتنی نه‌مام به‌كاری ده‌هێنێت، له‌و شوێنانه‌ش نه‌مام ده‌چێنن كه پێویستن.
"محه‌مه‌د شابان" هاووڵاتییه‌كی كورده و به‌كارهێنه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و وێبگه‌ڕه‌یه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕێگه‌ی په‌یج و هه‌ژماره‌كانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه توانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به كورد بناسێنێت، به "وشه"ی گوت: " تا ئێسته ده‌یان نه‌مامم له ڕێگه‌ی سێرچه‌كانمه چاندووه، له‌سه‌ریشی به‌رده‌وامم، هیوادارام هه‌موو كه‌سێك به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته مرۆڤانه‌یه بكات كه هیچ ئه‌رك و ماندووبوونێكیشی تێ ناچێت".
وێبگه‌ڕه‌كه متمانه‌پێكراوه و ده‌یان به‌ڵگه‌شی بۆ سه‌لماندنی پاراستنی ئه‌و متمانه‌یه له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا خستووه‌ته ڕوو، له هه‌ر چركه‌یه‌كیشدا كه وێبگه‌ڕه‌كه ده‌كه‌یته‌وه، ده‌بینیت ژماره‌ی نه‌مامه‌كان به پێی ژماره‌ی سێرچی به‌كارهێنه‌ران زیاد ده‌كات.
تا ئه‌م چركه‌یه‌ی لێره‌وه وێبگه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، زیاتر له 37 ملیۆن نه‌مام چێندراون، بوونه‌ته هۆی خاوێنكردنه‌وه‌ی ژینگه و باشتركردنی ته‌ندروستی هاووڵاتییانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه.