له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ گۆرانیبێژ "مه‌رزیه فه‌ریقی" هاوسه‌ری گۆرانیبێژ ناسڕی ڕه‌زازی له ساڵی 2005 له ژێر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ كۆچی دوایی كرد.
گۆرانیبێژ "مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی"له ساڵی 1958 زایینی له شاری مه‌ریوان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبووه، به‌ڵام دایك و باوك و كه‌س و كاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێ كردووه وله ته‌مه‌نی نۆ ساڵیه‌وه حه‌زی له گۆرانی و شانۆ بووه.
مه‌رزیه دوای ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری مه‌ریوان، ده‌چێته شاری سنه، له‌وێ ده‌ڕواته ئاماده‌یی و خوێندنی مامۆستایی ته‌واو ده‌كات.
مه‌رزیه له سه‌ره‌تادا به گۆرانیی فارسی و به گۆرانییه‌كانی فه‌تانه وه‌لیدی (گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان) ده‌ستی به هاتنه ناو دنیای هونه‌ری كرد و ناودار بوو.
مه‌رزییه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ناسڕی ڕه‌زای گۆرانیبێژ و پێشمه‌رگه و نووسه‌ری ده‌كات و ده‌بێته خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێك، دواتر له ساڵی 1985 ده‌چنه ئه‌وروپا و له سوید ده‌بنه په‌نابه‌ر، له‌و وڵاته‌یش به‌رده‌وام ده‌بن له‌درێژه‌دان به كاره هونه‌رییه‌كانیان و چه‌ندان گۆرانی‌یان به‌رهه‌مهێناوه.
مه‌رزییه خوشكی گۆرانیبێژ "له‌یلا فه‌ریقییه" و ئێسته كچی مه‌رزییه "دڵنیا ڕه‌زازی"یش یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی كوردستان و به‌شداری چه‌ندان كۆنسێرتی هونه‌ری كردووه.
مه‌رزییه له 18یی ئه‌یلوولی ساڵی 2005 له سوید كۆچی دوایی كرد و پاش چه‌ند ڕۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.