كۆمپانیای به‌ناوبناگی به‌ریتانی لاندڕۆڤه‌ر له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلی "ڕانجرۆڤه‌ر"ی دروست كرد كه له ڕووی هێزه‌وه هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر پێی ناگات ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رسامی خه‌ڵكی دنیا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس یه‌كێك له به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای لاندڕۆڤه‌ری به‌ریتانی ئۆتۆمبێلێكی دروست كرد به‌ناوی "range-rover-sport" ه‌وه كه هێزه‌كه‌ی بووه‌ته جێگای سه‌رنج و سه‌رسامكردنی خه‌ڵكی له دنیادا.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتوویه‌تی، جیاواز له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی تر ڕانجڕۆڤه‌ره نوێیه‌كه هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی به سێ شێواز دروست كراوه كه پێكدێن له "3.0 ئینجی، 4.5 ئینجی و 5.0 ئینجی" كه هه‌موویان هه‌شت پستۆنن و هێزه‌كانیان ده‌گاته هێزی 575 ئه‌سپ، ئه‌مه‌یش وای كردووه به یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كان دابنرێت له دنیادا.
لاندڕۆڤه‌ر یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبناگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، لانڕۆڤه‌ر كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه كه له ساڵی 1978 دامه‌زراوه كه له ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جاگواردا یه‌كیان گرت و بوونه یه‌ك كۆمپانیا به‌ناوی "Jaguar land rover" كه ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه پڕ فرۆسترین به‌رهه‌می هه‌یه له دنیادا.