بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م 19ی ئه‌یلوول، گرووپی "كچانی گه‌وهه‌ر" سیمینارێك بۆ دكتۆر "فه‌رهاد پیرباڵ" نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ ڕێك بخه‌ن.
گرووپی كچانی گه‌وهه‌ر و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری شاره‌زوور، له‌چالاكییه‌كی ڕۆشنبیریدا میوانداریی د.فه‌رهاد پیرباڵ ده‌كه‌ن.
گرووپه‌كه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سیمیناره‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به قسه‌كردن له‌سه‌ر ئامراز و كه‌ره‌سته‌كانی گێڕانه‌وه و به‌تایبه‌ت قسه‌كردن له‌سه‌ر كتێبی "ئوتێل ئه‌وروپا".
چالاكییه‌كه له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبدایه و له هۆڵی رۆشنبیری شاره‌زوور بڕیاره ئه‌نجامبدرێت.
كچانی گه‌وهه‌ر، گرووپێكن له شاره‌زوور له بواری رۆشنبیری‌دا كارده‌كه‌ن، له مانگی رابردوودا له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبدا، چه‌ند سیمینارێكی تایبه‌تیان بۆ ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر ڕێكخستووه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جاره له‌و سنووره كچان چالاكی ڕۆشنبیری به جۆشه‌وه ساز بكه‌ن و به‌رده‌وام بن به خۆبه‌خشانه و هیچ هاوكارییه‌كه نه‌كرێن.
شاره‌زوور ناوچه‌یه‌كى گه‌وره و فراوانى كوردستانه كه له سنوورى پارێزگای سلێمانییه و كه‌وتووه‌ته نێوان سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه.