یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان كه تایبه‌ته به دروستكردنی یه‌خت و به‌له‌م هه‌ستا به دروستكردنی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین جۆری یه‌خت كه به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فرۆشتی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یه‌خت ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی تایبه‌ت به دروست كردنی یه‌خت و پاپۆڕه گه‌وره‌كان له نوێترین كاریاندا تیمی كۆمپانیاكه كه پێكدێن له ئه‌ندازیار و كرێكاری به‌توانا توانیان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین جۆری یه‌خت دروست بكه‌ن كه قه‌باره‌ییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه و هێزێكی زۆریشی بۆ دابین كراوه.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م یه‌خته‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتی، ئه‌م یه‌خته قه‌باره‌ییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و ده‌توانێت نزیكه‌ی پێنج تۆن له كه‌لوپه‌ل هه‌ڵگرێت جا كه‌لوپه‌له‌كه پێكهاتبێت له هه‌ر شتێك، جگه له‌وه‌یش ئه‌م یه‌خته به سیسته‌می "ئیكۆ" كارده‌كات كه هێزێكی زیاتر ده‌دات به بزوێنه‌ره‌كه‌ی.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م یه‌خته له یه‌كێك له شاره‌كانی وه‌ڵاتی به‌ریتانیا دروست كراوه به‌ناوی "Southampton" ه‌وه كه به‌گوێره‌ی هه‌ڵكه‌وته‌ی جووگرافی شوێنه‌كه كۆمپانیاكه دروست بووه، چونكه هه‌موو چوارده‌وری شاره‌كه ئاوه.