حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشوویەكی تری ڕاگەیاند

:: AM:09:02:19/09/2018 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر زاری گوتەبێژەكەی، ڕۆژێكی تر پشوو ڕادەگەیەنێت و لە سەرجەم  داودەزگاكان پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 19ـی ئەیلوول، سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر زاری سەفین دزەیی گوتەبێژەكەی بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی پێنجشەم 2018/9/20  كە هاوكاتە لەگەڵ یادی عاشوورا، لە سەرجەم فەرمانگە و داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو ڕۆژێكی تری پشوو هەبوو بەبۆنەی یەكی موحەڕەم كە سەری ساڵی تازەی كۆچییەوە كە ڕۆژی سێشەم 2018/9/11 لە سەرجەم داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی بوو.

خشتەیەكی پشووی دیاریكراو هەیە بەهۆی بۆنە و یادەكان لە هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە مانگی ئادار كە زۆرترین پشووی تێدا هەیە.



وشە - رامیار جەواد