14یه‌مین كتێبى سمكۆ محه‌مه‌د به‌ناونیشانى "ره‌خنه له ئایدیۆلۆژیا" له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاو كرایه‌وه.
سمكۆ محه‌مه‌د به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كتێبه‌كه خوێندنه‌وه‌ى فره‌ڕه‌هه‌ندى چه‌مكه‌كانى ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیرى وه‌ك چه‌مكه، هه‌روه‌ها خواستى ده‌سه‌ڵاتخوازییه له‌لایه‌ن رۆشنبیران خۆیانه‌وه كه كۆمارێكیان بۆ خۆیان دروست كردووه و وه‌ك فه‌زایه‌ك چێژى سیاسیى لێ ده‌بینن.
كتێبه‌كه له چاپته‌رى یه‌كه‌مدا باس له چه‌مكى ده‌سه‌ڵات و ئاكار و شێوه‌زاره‌كانى ئاكارناسى و ده‌ق و گوتار و هێز ده‌كات كه چۆن یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌بن به ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌مه‌گیر. حه‌رام و حه‌یا دوو چه‌مكى تر‌ى سۆسیۆلۆجین كه له‌ناو كایه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئاین و رۆشنبیرى كاریان پێ ده‌كرێت و رۆشنبیر به‌شێكى ئه‌م بابه‌ته‌ى وه‌رگرتووه وه‌ك هێڵێكى ئه‌رێنی كه واقیعى كۆمه‌ڵگاى پێ ده‌خوێننه‌وه و خراپ كه‌ڵكى لێ وه‌ده‌گرن.
له شوێنێكى تردا باس له ده‌ست و پێ سپێتى رۆشنبیر ده‌كات كه چۆن ده‌سه‌نه‌خوار و ده‌ستخه‌ڕۆى ده‌سه‌ڵاته‌كان بوونه و له‌ناو فه‌زایه‌ك به‌ناوى مۆدێرنه ون بوونه، كۆنته‌راتى سیاسی‌یان له دنیاى رۆشنبیرى و فه‌رهه‌نگدا كۆ كردووه‌ته‌وه و كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه.
ئازادى و دژه‌كانى ئیشكالیاتى هه‌ره گه‌وره‌ى رۆشنبیره كه نه ئه‌میانه و نه ئه‌ویان له نێوان ئه‌نارشیست و ده‌سه‌ڵاتى قۆرخكراوى سیاسی‌دا. ئه‌م كتێبه موناقه‌شه‌ى ئه‌و هه‌لپه‌رستانه ده‌كات كه به‌ناوى ئازادییه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یان كردووه به ماتریالێك و مامه‌ڵه و سات و سه‌وداى پێوه ده‌كه‌ن و ره‌كیزه‌كانى ده‌سه‌ڵاتیان به‌هێز كردووه. چونكه ئینسان له‌م دنیاى كاپیتاڵیستییه‌دا كه ترۆپكێتى، بووه به ریاڵێك و كڕین و فرۆشتن پێ ده‌كرێت. و هه‌میشه كراوه به بانگه‌شه‌ى ئازادى و بۆ خۆشى دژى ئازادى راوه‌ستاوه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگاى له فه‌زاكه بێت، دژى خۆیه‌تى.
چاپته‌رێكى تر‌ى كتێبه‌كه باسى ئه‌نتۆلۆجیایه و له‌وێشه‌وه ئه‌نتۆلۆجیاى كوردى كه دیسان كراوه به دژ به بوونى خۆى. چونكه ئینسانى كوردى ئیشكالیاتى هه‌ره گه‌وره‌ى ئه‌وه‌یه كه خۆى نه‌ناسیوه.
سمكۆ محه‌مه‌د كه نووسه‌رێكی دیاری كورده، زیاتر له 14 كتێبى هه‌یه، له بواره‌كانی شیعر و ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و فه‌لسه‌فه و فكر.