سەرۆكی ریال مەدرید تەنیا لەرازیكردنی تۆتی سەركەوتوو نەببوو

:: AM:09:31:19/09/2018 ‌

فڕانشیسكۆ تۆتی ئەفسانەی یانەی رۆما و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا چەند نهێنییەكی سەبارەت بە داواكارییەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد بۆ گرێبەستكردن لەگەڵیدا.

تۆتی لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یانەی رۆما رایگەیاند: یانەی ریال مەدرید چەندان جار و بەشێوەی جیاواز هەوڵیدابوو رازیم بكات بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بكەم، بەڵام من هەموو جارەكان رەتم كردبوونەوە.

تۆتی دەڵێت: بەهەموو شێوەیەك هەوڵیان دەدا رازیم بكەن بەتایبەتیش لەنێوان ساڵانی 2004 و 2005، بەبیرم دێت جارێكیان درێسی ژمارە 10ی تایبەتی یانەكەیان بۆ ناردمە ماڵەوە تا رازیم بكەن، بەڵام من وەك جارانی رابردوو داواكەم رەت كردەوە.

تۆتی ئاشكراشی كرد كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید تەنیا نەیتوانی من هەڵبخەڵەتێنێ بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەكەیەوە بكەم.

لەمبارەیەوە دەڵێت: دواینجار پێرێزم لە ئاهەنگی تیروپشكەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە شاری مۆناكۆ بینی، ئەو وەك هەموو جار سەری هێنایە بنگوێم و پێی گوتم "تۆ تاكە یاریزانی نەمتوانی رازیت بكەم یاری بۆ یانەی ریال مەدرید بكەیت".

تۆتی لە كۆتاییدا رایگەیاند كە خۆشترین یادگاری لە ماوەی 25 ساڵی یاریكردنی تۆپی پێدا لە یانەی رۆما تۆماركردنی ئەو گۆڵە بوو لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە ساڵی 2002 لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر یانەی ریال مەدرید تۆماری كرد كە بەهۆی ئەم گۆڵەوە سەركەوتنیان بەسەر یانەی شاهانە بەدەستهێنا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م