ده‌رهێنه‌رێكی ناسراوی كورد، كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی نوێ ده‌كات، تێیدا باس له كاركردن و ژیانی ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد ده‌كات كه له شاخ شانبه‌شانی پیاوان قوربانی بۆ پاراستنی خاك داوه.
"ژنی شاخ" ناوی ئه‌و فیلمه‌یه كه له ده‌رهێنان و نووسینی "ئیدریس عه‌بدی"یه، چیرۆكه‌كه‌ی باس له ژیانی ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد ده‌كات كه له شاخ كاری پزیشكی ده‌كات، چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه برینداره‌كان و خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش خۆی كردووه به قوربانی و ژیانی خۆی له‌سه‌ر داده‌نێت.
له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌یه‌وه ده‌رهێنه‌ر به "وشه"ی راگه‌یاند: "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كاری وێنه‌گرتنی ده‌ستی پێ كردووه و به‌مزووانه كۆتا به كاره‌كانی دێت، ئه‌م فیلمه كۆمه‌ڵێك هیوا ئاواتی شاراوه‌ی پێشمه‌رگه‌كان پێشان ده‌دات كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕاستی و سروشتین و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی ڕاستی پێشمه‌رگه‌كانه.
شایه‌نی باسه، ده‌رهێنه‌ری ناوبراو پێشتر چه‌ند كورته فیلمێكی هونه‌ری به‌رهه‌م هێناوه و به‌شداری چه‌ندان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
وشه/شاخه‌وان شێخانی