پیاوێكی ئۆكرانی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی گوله‌نه‌بڕێك ڤیدیۆی خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی تۆمار كرد، فیشه‌كێكی به سكی خۆیه‌وه نا، كه‌چی گوله‌نه‌بڕه‌كه باش ده‌رنه‌چوو و بووه هۆی كوشتنی.
ماڵپه‌ڕی میرۆری به‌ریتانی ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، پیاوێك ده‌یه‌وێ به‌رگی گوله‌نه‌بڕ تاقی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و به‌رگه‌یه كه هێزه چه‌كداره‌كانی ڕووسیا بۆ تیمه تایبه‌تییه‌كانیان به‌كاریان هێناوه.
ئه‌و پیاوه له تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا فیشه‌كێك به سكی خۆیه‌وه ده‌نێت، كه‌چی فیشه‌كه‌كه ده‌چێته ناوه‌وه و تووشی ئازار و خوێنبه‌ربوونی ده‌كات، چه‌كه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌كه‌وێت، هاوڕێكه‌یشی هێشتا ڤیدیۆی ده‌كات تا به ته‌واوی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌وێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه كه له ناوچه‌ی دۆنباسی ئۆكرانیا بوو، به‌و ڕووداوه گیانی له ده‌ست دا و بووه هۆی كوشتنی خۆی به هه‌ڵه، ڤیدیۆكه‌یشی له‌ناو ته‌واوی میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه.