كوردستان كه شوێنێكی گونجاوه بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، له به‌رهه‌می میوه‌دا چاوی له كێڵگه‌ی وڵاتانه و ته‌نیا ١٧%ی میوه‌ی بازاڕه‌كانی خۆماڵین. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كه پلانی زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا به‌رهه‌می میوه‌ی ساڵی 2018 به به‌راورد به 2016، ١٠% كه‌متر بووه!.
عه‌لوه‌كانی كوردستان پڕن له میوه، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌رهه‌می خاكه‌كه‌ی نین و له وڵاتانه‌وه هاورده كراون. عه‌لوه‌ی گه‌وره‌ی هه‌ولێر كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێی گوێڕ، تێیدا به ده‌گمه‌ن به‌روبوومی میوه‌ی خۆماڵی ده‌بینیته‌وه و زۆریان هی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن. له‌و بازاڕه‌دا به‌رهه‌می توركی سوڵتانه و به‌یه‌ك جار ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕه‌كه‌دا گرتووه، له دوای ئه‌ویش میوه‌ی ئێرانی دێت، وه‌ك شا لای سه‌ره‌وه‌ی نووسینگه‌كانی فرۆشتنی گرتووه.
عه‌لوه‌ی پارێزگاكانی تریش هاوشێوه‌ن و له بوونی میوه‌ی خۆماڵیدا له‌وه‌ی هه‌ولێر باشتر نین. ئه‌وه له كاتێكدایه كوردستان خاكی باش و هه‌وای له‌باری بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان هه‌یه، كه‌چی تا ئێسته نه‌یتوانیوه سوودی لێ وه‌ربگرێت و ته‌نانه‌ت نیوه‌ی خواستی به‌رهه‌می میوه‌ی ناوخۆی تێدا دابین بكات.
دوای ئه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی ته‌نگی به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵچنی له پشتبه‌ستنی ته‌واوه‌تی به نه‌وت، به‌های كه‌رتی كشتوكاڵی بۆ ده‌ركه‌وت كه گوایه بۆ له‌مه‌ودوا گرنگی به‌و كه‌رته ده‌درێت و پلانی زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌یه، كه‌چی داتاكان ده‌ریده‌خه‌ن ساڵانه به‌رهه‌می میوه‌ی ناوخۆی كوردستان له‌بری هه‌ڵكشان، داكشاوه.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له به‌رهه‌می میوه‌دا كوردستان ته‌نیا ١٧%ی پێداویستی ناوخۆی دابین ده‌كات. ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌خات له ساڵی ٢٠١٧دا كوردستان له به‌رهه‌مه‌كانی میوه به گشتی، ٦٦ هه‌زار و ٨١٢ تۆن به‌رهه‌می میوه‌ی هه‌بووه. له كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان ٤٠٣ هه‌زار و ٥٨٥ تۆن میوه جۆراوجۆره‌كانیان خواردووه.
واتا له‌و ساڵه‌دا ٣٣٦ هه‌زار و ٧٧٣ تۆن به‌رهه‌می میوه بۆ كوردستان هاورده كراوه و پرته‌قاڵ به ٥٥ هه‌زار و ١٢٩ تۆن سه‌رتۆپیانه، له كاتێكدا بڕی پرته‌قاڵی ناوخۆ ته‌نیا ٥٤ تۆن بووه. به‌و پێیه ده‌رده‌كه‌وێت له ساڵی ٢٠١٧دا كوردستان ٨٣%ی میوه به‌كاربراوی هاورده بووه و ته‌نیا ١٧%یشی خۆماڵی.
هه‌ڵبه‌ت بڕی به‌رهه‌می میوه‌ی ناوخۆ له ساڵی ٢٠١٦دا زیاتره بووه و به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كۆی به‌رهه‌می میوه‌ی ناوخۆی كوردستان له ساڵی ٢٠١٦دا، ٧٣ هه‌زار و ٣٥٣ تۆن بووه كه له‌و ساڵه‌دا ٣٤٢ هه‌زار و ٣٦٦ تۆن میوه‌ی هاورده كردووه و پێویستی ئه‌و ساڵه ٤١٥ هه‌زار و ٧١٩ تۆن بووه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕی به‌كاربراو له ساڵی ٢٠١٧دا كه‌متره له ٢٠١٦، كه‌چی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ری ده‌خات كه به‌رهه‌می ناوخۆی پار ١٠% له پێرار كه‌متر بووه‌ته‌وه. پرته‌قاڵ و قۆخ و ترێی سوور و ڕه‌ش و سپی، ئه‌و میوانه‌ن كه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رهه‌مهێنیانیان كه‌می كردووه.
ڕه‌جه‌ب حاجی عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی عه‌لوه‌ی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، دۆخی جووتیاران به‌گشتی باش نییه و زۆرجار زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن و نیوه‌ی خه‌رجییان ده‌ست ناكه‌وێته‌وه.
ڕه‌جه‌ب حاجی بۆ "وشه" نموونه‌ی جووتیارێك ده‌گێڕێته‌وه كه به‌رهه‌می شووتی به كرێی ئۆتۆمبێلی ٢٥ هه‌زار دینار هێناوه‌ته عه‌لوه و له گۆڕه‌پانی شووتی ١٠ هه‌زار دیناری لێ وه‌رگیراوه، كه‌چی كۆی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به ٢٥ هه‌زار فرۆشتووه. ئه‌و ده‌ڵێ "زۆر جار له بازاڕه‌كه‌یان ڕوو ده‌دات كه جووتیار به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌مێنێته‌وه و پاره‌ی بۆ ناكات، ناچار له زبڵدان فڕێی ده‌دات".
ڕه‌جه‌ب حاجی كه له دۆخی جووتیاران و ئه‌و بازاڕه ئاگاداره، باس له گرفتی جووتیاران ده‌كات كه كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یان به بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌یانه، به‌وه‌ی له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كان، هه‌مووی به جارێك ده‌هێنرێته بازاڕ و به‌وه نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت و جووتیار مایه‌پووچ ده‌كات و هۆكاریشه بۆ پاشه‌كشه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ. ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان هێنده زۆر ده‌بێت كه به‌شی هه‌موو عێراق بكات".
جاران حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر 2%ـی بودجه‌كه‌ی بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ ته‌رخان كردبوو. كه‌چی به‌و بودجه كه‌مه‌یشه‌وه به پێدانی قڕكه‌ر، په‌ینی كیمیایی، بنه‌تۆ و ئاودێری و خانووی پلاستیكی و گێڕانه‌وه‌ی 60%ـی كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م، پاڵپشتی جووتیاران ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته كه ته‌نگژه‌ی دارایی ته‌نگی به حكوومه‌ت هه‌ڵچنیوه، سه‌میر ئیسمایل به‌ڕێوه‌به‌ری باخداری له دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، جگه له پێشكه‌شكردنی ڕێنوێنی بۆ جووتیار، هیچ هاوكارییه‌كی جووتیار ناكرێت و زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانی باخداری ڕاگیراون.
له‌باره‌ی گرفتی به بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ، سه‌میر بۆ "وشه" گوتی، "بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ پێویستی به بودجه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه و ئێسته كه ئه‌وه نییه، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتماندا هه‌یه له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ، باج له‌سه‌ر هاورده دابنێین".
وه‌ك پاڵپشتیی جووتیاران، ساڵانه له كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گومرگ و باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده داده‌نێت كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك میوه ٢٥٠ تا ٣٠٠ دیناره، به‌ڵام ئه‌وه‌ش وه‌ك پێویست نییه و عێراق كه به‌و ڕێنوێنییانه پابه‌ند نییه، بازرگانان فێر بوونه له‌وێوه به‌رهه‌مه‌كان هاورده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌میر ئیسماعیل ئاشكرای ده‌كات كه "له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی هیچ هاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه و ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن بكرێت، ئه‌وا زۆر له گرفته‌كانی جووتیاران چاره‌سه‌ر ده‌بن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێی هاورده‌ی به‌رهه‌می سنووره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق نه‌گیرێت، ئه‌وه جووتیاران زیانی یه‌كجار گه‌وره ده‌كه‌ن".
وشه/ به‌دواداچوونی چواس خالید