له دوای ماوه‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌گێك وه‌ك پارێزگاری شارێكی ئه‌مه‌ریكا هاته هه‌ڵبژاردن و له‌مه‌ودوا ئه‌ركه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
له شاری ئیدیلوایدی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، هاووڵاتییان هه‌ڵبژاردنێكیان بۆ دیاریكردنی سه‌گ یان پشیله وه‌ك پارێزگاری شاره‌كه‌یان ئه‌نجام دا، تێیدا سه‌گێكیان به ناوی "ئهكسیمۆس مایت دۆگ میله‌ری دووه‌م" هه‌ڵبژارد.
ئه‌م سه‌گه به كۆی ده‌نگ بۆ پۆسته‌كه‌ی هاته هه‌ڵبژاردن كه ئه‌ركه‌كه‌ی بریتییه له پارێزگاریكردنی شاره‌كه و له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی ته‌واوی سه‌گه‌كانی تری شاره‌كه‌ی.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ساڵی 2012ش ئه‌نجام درا كه ده‌بێ له نێوان 14 سه‌گ و دوو پشیله‌دا بێت، سه‌گێك توانی پۆسته‌كه به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌مساڵیش دووباره ئه‌نجام درایه‌وه و سه‌گێك ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو له ئه‌ستۆ گرت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ده‌نگدان به شێوه‌ی ئۆنلاینه، واته هه‌ر كه‌سێك كه ده‌نگ به سه‌گێك یان پشیله‌كان ده‌دات، ده‌بوو دۆلارێك له‌سه‌ر ناوی به‌شداره‌كه دابنێت، به‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر كۆ كرایه‌وه و بۆ خزمه‌ت و پارێزگاریكردنی ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌و شاره به‌كار دێت.