ئەم كارە ئایفۆنەكەت وێران دەكات

:: PM:01:08:19/09/2018 ‌
یەكێك لە شارەزا و گەشەپێدەرانی بواری تەكنەلۆجیا، بوونی چەند كۆدێكی كورتی لە بەستەرەكانی ئینتەرنێت دۆزییەوە، كە وا دەكات ئایفۆنەكانتان بە تەواوی بەرەو وێرانبوون و لەناوچوون ببات.

سەبری حدوش یەكێكە لە شارەزا بە ناوبانگەكانی بواری تەكنەلۆجیا لە تویتەری خۆی بڵاوی كردووەتەوە، كۆدێكی 15 دێڕی تاقی كردووەتەوە، كە لە ئامێری ئایپاد پرۆ بەكاری هێناوە و بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر كاری كردووە، ئەمەیش كەلێن و گرفتێكی گەورەیە كە لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس هەیە.

ئاماژەی داوە، ئەو هەڵەیە ماوەیەكی زۆرە بوونی هەیە و دوای تووشبوونی بەكارهێنەرانی ئەو ئامێرانەی بە سیستەمی ئای ئۆ ئێس كار دەكەن، بەم كێشەیە لە ماوەی دوو چركە شاشەی مۆبایلەكانیان بە تەواوی خاڵی دەبێتەوە و هیچ شتێكی لەسەر نامێنێت، دەبێ بیكوژێننەوە و دووبارە هەڵی بكەنەوە، ئەوكات ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام پاشماوەكانی هەر دەمێنێت و كاریگەری خراپ لەسەر مۆبایلەكە بەجێ دەهێڵێت.

ئەگەر بە مۆبایلی ئایفۆن لە وێبگەڕی سافاری هەر بەستەرێكی ئینتەرنێت و وێبسایتەكان بكەیتەوە، ئەگەری وەستانی مۆبایلەكەت لە ئارادایە، دوای ئەوەی مۆبایلەكەت تووشی ئەم گرفتە دەبێت.

ئەمەیش لە ڕێی بەرنامەی "Apple Webkit" دەبێ كە لە ڕێی ئەوەوە سافاری بەستەرەكان دەكاتەوە و سەردانی ماڵپەڕەكانی پێ دەكرێت، بەڵام ئەگەر بە وێبگەڕەكانی گووگل كڕۆم و فایرفۆكس بەستەرەكان بكەیتەوە، تووشی هیچ گرفتێك نابیت و ئەو كارە مەترسیدارەت لێ دوور دەكەوێتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د