نه‌هه‌نگێكی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ریا له ناوچه‌ی عه‌سیری سعوودیه دۆزرایه‌وه، كه هه‌رای له‌ناو میدیاكان دروست كرد و دوای چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه ئینجا بۆیان ده‌ركه‌وت كه نه‌هه‌نگه.
ماڵپه‌ڕی
سه‌وا بڵاوی كرده‌وه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته ئاژه‌ڵێكی ده‌ریایی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ریای "القحمه"ی سه‌ر به ناوچه‌ی عه‌سیری سعوودیه دۆزرایه‌وه، درێژییه‌كه‌ی 15 مه‌تر و پانییه‌كه‌ی له نێوان چوار بۆ شه‌ش مه‌تر ده‌بوو، سه‌ره‌تا هیچ كه‌س نه‌یده‌زانی ئاژه‌ڵه‌كه چییه، به‌ڵام دوای چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت نه‌هه‌نگی ده‌ریایه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه، ده‌ریا و كشتوكاڵی سعوودیه، دوای ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه و چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و نه‌هه‌نگه له جۆری "نه‌هه‌نگی قه‌مبوور" بووه كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌ریا ناسراوه، به زۆری له‌ناو ده‌ریای سووردا ده‌ژین و ده‌رده‌كه‌ون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ماسی و ئاژه‌ڵه ده‌ریایییه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و نه‌هه‌نگه به ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا، به ته‌نیشت كه‌شتییه گه‌وره‌كانی گواستنه‌وه نه‌وتدا به مه‌له‌وانی گه‌یشتووه‌ته ئێره، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی تێكچوونی ڕێیه‌كه‌ی خۆی بووه و نه‌یزانیوه لێی ده‌رباز بێت.
ئاشكرایه كه كه‌شوهه‌وای گه‌رمی سعوودیه بۆ هه‌موو ئاژه‌ڵێك نابێت، بۆیه نه‌هه‌نگه قه‌مبووره‌كه‌ش به‌رگه‌ی نه‌گرتووه و به‌لای ئه‌و باری نه‌وتانه‌دا وشك بووه و مردووه، تا له به‌رده‌م ئه‌و ده‌ریایه‌دا وه‌ستاوه‌ته‌وه.
زانایانی سعوودیه بڕیاریان داوه، سوود له ئێسكه‌په‌یكه‌ری نه‌هه‌نگه قه‌مبووره‌كه وه‌ربگرن، پاكی بكه‌نه‌وه و له یه‌كێك له مۆزه‌خانه‌كانی سه‌ر به‌و ناوچه‌یه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی بیپارێزن.