كامیان به‌سوودتره‌؟ رێجیمی خۆراكی خاو یان گیایی؟

:: PM:02:39:19/09/2018 ‌
رەنگە رێجیمی خۆراكی خاوت بیستبێت؟ زۆرێك تەنیا بە ژەمێكی ئاسایی و خۆراكێكی ئاسایی دەزانن و بیریان لە ئەنجامەكەی نەكردووەتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو جۆرە رێجیمە لە رێجیمی خۆراكی گیایی و جۆرەكانی تری رێجیم زۆر بە سوودترە.

ئەم جۆرە رێجیمە سەدان ساڵە پێڕەو دەكرێ و سوودێكی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، ئەمانەش هەندێكن لەو سودانەی كە پێویستە بزانرێت:
هەرسكردن بەهێز دەكات.
هەوكردن كەم دەكاتەوە.
ڕشاڵی خۆراكی بە لەش دەگەیەنێت.
ئاستی وزە زیاد دەكات.
لەش لە شێرپەنجە دەپارێزێت.
كێشی لەش رێك دەخات.

ئەو خۆراكانەی كە پێویستە بەخاوی بخورێت
ئەم جۆرە رێجیمە زیاتر میوە و سەوزە و تۆوەكان و چەرەزات دەگرێتەوە و زیاتر لە رێجیمێكی گیایی دەچێت تاكە جیاوازیان ئەوەیە كە لە رێجیمی گیایدا پێویستە بەهێزكەرێك بخورێت وەكو گۆشت، لەم رێجیمەدا پێویستە ئەو خۆراكەی كە دەیخۆیت نابێت بەهیچ شێوەیەك بكوڵێنرێت یان برژێنرێت، تەنیا پێویستە بە هەڵم نەرم بكرێتەوە و پاشان بخورێت وەكو برۆكلی، سەوزەی پڕ گەڵا، میوە سروشتییەكان، چەرەزات، برنج، میوەی شیرین، میوەی ترش بۆ لابردنی ژەهری لەش، ئاڤۆگادۆ بۆ چەوری دروست، دەتوانیت ئەو خۆراكانە بخۆن كە بەخاوی خواردنیان ئاسایە و پێویستیان بە كوڵاندن نیە و سروشتین.

جیاوازی لە نێوان رێجیمی خۆراكی خاو لەگەڵ رێجیمی خۆراكی گیایی چییە؟
شارەزایانی خۆراك و تەندروستی رێجیمی خۆراكی خاو بە باشتر دادەنێت لەچاو خۆراكی گیایی دا، چونكە ئەگەر خۆراكی خاوت خوارد ئەوا پێست بە خواردنی گۆشت و بەرهەمی گیانلەبەری نابێت و لە خواردنی دوور دەكەویتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد