مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، بۆ ساڵى داهاتوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێشوازى له 310 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌كات.
به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى
ده‌ستوورى ئوردنى، دوێنێ مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راگه‌یانراوێكى كورتى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكراى كردووه، ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵى 2019 ژماره‌یه‌كى زۆر په‌نابه‌ران وه‌رده‌گرێت.
پۆمپیۆ له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا گوتوویه‌تى، "ده‌مانه‌وێ مافى نیشته‌جێبوون به 30 هه‌زار كه‌س بده‌ین و سه‌یرى 280 هه‌زار داواش بكه‌ین كه بۆ مانه‌وه له ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كراون".
له باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئێسته‌ش له ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكان و داواى په‌نابه‌رێتى ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردووه كه ژماره‌یان 800 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
له ئۆكتۆبه‌رى 2017 دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا واژووى له‌سه‌ر بڕیارێك كرد، به‌پێى بڕیاره‌كه له ساڵى 2018 ته‌نیا 45 هه‌زار كه‌س مافى په‌نابه‌رێتییان پێ ده‌درێت، له كۆتایى ئه‌م مانگه‌شدا ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو ده‌بێت كه واژووى له‌سه‌ر كراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ى USA TODAY له‌وه‌ته‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى تره‌مپ ده‌ستى پێ كردووه، ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا 29 هه‌زار په‌نابه‌رى وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ى 15 ساڵى رابردوودا به‌كه‌مترین ئاست داده‌نرێت، چونكه له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تیى جۆرج بۆش و باراك ئۆباما ساڵانه 70 – 80 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گیران.