ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر وازهێنانی به‌رهه‌م ساڵح له هاوپه‌یمانییه‌كه و چوونی بۆ ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگه‌یاند.
د.محه‌مه‌د ڕه‌ئووف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، پاش ڕاوێژێكی زۆر به‌رهه‌م سالح و به‌شێك له هه‌ڤاڵانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شی سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌وه‌ری و دیموكراسی كرد و وازهێنانیشیان قبووڵكرا.
ڕوونی كرده‌وه، به‌رهه‌م ساڵح و هه‌ڤاڵانی پاش ڕاوێژێكی چڕ و پڕ ده‌ستیان له هاوپه‌یمانی كێشایه‌وه و چوونه‌وه ڕیزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دووپاتی كرده‌وه، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌وه‌ری وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و مه‌ده‌نی وبۆ خزمه‌تی خه‌ڵك به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌مزووانه‌یش كۆبوونه‌وه‌ی فره‌وان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ چۆنیه‌تیی سه‌ركردایه‌تیی كردنی هاوپه‌یمانییه‌كه ڕێك ده‌خرێت و بڕوای ته‌واوی به كاری هاوبه‌ش هه‌یه، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستان.
ئه‌و قسانه‌ی د.محه‌مه‌د ڕه‌ئووف له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانی بۆ "وشه" ڕه‌خنه‌ی توندی له به‌رهه‌م ساڵح گرت و گوتی، ئه‌و بۆ وه‌رگرتنی پۆست له یه‌كێتی هاته ده‌ره‌وه و ئێسته‌یش بۆ وه‌رگرتنی پۆست ده‌چێته‌وه ڕیزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڵام هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بێ و سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی له خزمه‌تكردن ده‌مێننه‌وه و باوه‌ڕ و ئیمانیان به به‌رنامه و ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانی هه‌یه، وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی و كۆنه یه‌كێتییه‌كانی ڕیزی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی نین، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب بكه‌ن.