كۆمپانیای به‌ناوبناگی سامسۆنگ دوای ئه‌وه‌ی "گالاكسی نۆت نۆ"ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ته‌واوه‌تی له دروستكردنی به‌رهه‌می نوێ وه‌ستا، به‌ڵام توانی بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی ئه‌م مانگه یه‌كێك له نوێترین به‌رهه‌می بخاته بازاڕه‌وه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ له نوێترین كاری‌دا توانی مۆبایلێكی به‌هێز بخاته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Galaxy J6+"ه‌وه كه له رووی هێزه و دیزاینه‌وه به شێوازێكی زۆر ناوازه دروست كراوه و بووته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
سامسۆنگ زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، گالاكی جه‌ی شه‌ش پڵه‌س خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.0 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 720 به 1480 پیكسڵه، هه‌روه‌ها ڕامی سێ و چوار گێگابایتی هه‌یه و میمۆرییه‌كه‌یشی 32 گێگابایته، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 3300 میلی ئه‌مپێره.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.