كۆمپانیای "ئه‌سووس" یه‌كێك له به‌هێزترین لاپتۆپی گه‌یمه‌ری دروست كرد كه لاپتۆپه‌كه جیاواز له‌وانی تر هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه و ده‌توانێت كار به هه‌موو جۆره به‌رنامه‌یه‌ك و یاریه‌ك بكات به‌بێ بوونی هێج كێشه‌یه‌ك.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین لاپتۆپی گه‌یمه‌ر ده‌كات كه به‌هێزترینه له دنیادا و كۆمپانیای ئه‌سووس دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌سووس جیاواز له كۆمپانیاكانی تر وه‌ك ڕكابه‌رییه‌ك بۆ دنیا لاپتۆپێكی گه‌یمه‌ری دروست كرد كه سیسته‌مێكی زۆر به‌هێزی له‌سه‌ر و توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه و به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك كار به هه‌موو به‌رنامه‌كان و یارییه‌كان ده‌كات و خاوبوونهوهیشی نییه.
ئه‌سووس زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م لاپتۆپهیهوه گوتی، ئه‌م لاپتۆپه به سیسته‌می Core-i7 كار ده‌كات و ڕامی له 16 بۆ 64 گێگابایت زیاد ده‌كات، جگه له‌وه‌یش میمۆری ناوه‌كیشی له 256 گێگابایته‌وه زیاد ده‌كات بۆ یه‌ك تێڕابایت كه ده‌كاته هه‌زار گێگابایت، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م لاپتۆپه شاشه‌كه‌ی زۆر خوانه و گرافیكی " GTX 1070" بۆ دانراوه.
ئه‌سووس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تر، ئه‌م كۆمپانیایه له دووی شووباتی ساڵی 1989 له چین له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا، كۆمپانیای ئه‌سووس له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری قازانج كرد.