سلێمانى.. فێستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەری ئه‌نجام ده‌درێت

:: PM:06:49:19/09/2018 ‌
لە سلێمانی فێستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەری تایبەت بە "شیعر و چیرۆک و سیناریۆی شانۆ و کورتە فیلم"، بۆ گەنجان و لاوان، ئه‌نجام ده‌درێت، و بڕیاره‌یشه‌ خه‌ڵاتیش به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كان دابه‌ش بكرێت.

له‌ ژێر درووشمى"تەرزەنوێکانی ئەدەب و هونەری کوردی"، ڕێکخراوی "هایما"، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلیمانی، فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەر ئه‌نجامده‌ده‌ن.

بڕیاره‌ له‌ فێستیڤاڵەکەدا باشترین کورتە فیلم و نمایشی شانۆ، و پڕخوێنەرترین و پڕ فرۆشترین  ڕۆمان و چیرۆک و شیعر، بۆ ساڵی 2018 خەڵات بكرێن.

له‌ فێستیڤاڵەکەدا مەرجی بەشداریکردن بۆ به‌شدار بوون ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، به‌شدار بوون ده‌توانن بۆ به‌شدارى كردنیان له‌ فیسنیڤاڵه‌كه‌ لە  20ی ئه‌یلوول تا یه‌كى تشرینى دووه‌م، بابەتەکان بنێرن.


وشە - محەمەد میران