پزیشكان به‌گوێره‌ی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له خۆراكه‌كاندان گرنگی و سووده‌كانیان جیا كردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كام خۆراك سوودی هه‌یه بۆ میمۆری میشك؟.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند جۆر خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه گرینگه بۆ به‌هێزكردنی میمۆری مێشك و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان له نوێترین توێژینه‌وه‌دا چه‌ند جۆره خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كیان دیاری كردووه كه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی مێشك و پارستنی كه‌سه‌كه له تووشبوون به نه‌خۆشی "ئه‌لزه‌هایمه‌ر" له‌بیرچوونه‌وه، بۆیه لێره‌دا باسیان لێوه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م –ماسییه پڕ پڕۆتین و چه‌ورییه به‌سووده‌كان: هه‌ر كاتێك باس له خواردنی به‌سوود ده‌كرێت، خواردنی ماسی گرینگ‌ترینیان و به‌سوودترینیانه، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی میمۆری مێشكیش ماسی زۆر سوودی هه‌یه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشه چه‌وری ئۆمێگا سێ.
دووه‌م –خواردنه‌وه‌ی قاوه: له خواردنه‌وه‌كانیش قاوه زۆر به‌سووده بۆ مێشك، چونكه ئاستی چالاكی مێشك زیاد ده‌كات و وات لێده‌كات به ئاگابیت، جگه له‌وه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسانه‌كان بۆ مێشك دابین ده‌كات كه ئه‌مه‌یش ماده ژه‌هراوییه‌كان له‌ناو مێشكدا له‌ناو ده‌بات و له نه‌خۆشییه‌كانی مێشك ده‌تپاریزێت.