ماوه‌یه‌كه ده‌ست كراوه به هه‌نارده‌كردنى به‌نزینى خراپ و خۆراكى به‌سه‌رچوو له ئێرانه‌وه بۆ سلێمانى، ئه‌مجاره له مه‌رزى باشماخ ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر دوو تۆن جگه‌ره‌ى خراپ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى ئه‌یلوول، هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ ڕای گه‌یاند، له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى ده‌روازه‌كه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕى دوو هه‌زار و 150 كیلۆگرام جگه‌رى ئێرانی‌دا گیراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكى هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا هاتووه، له دێرژه‌ى كاروچالاكیه‌كان و ڕێگریكردن له هێنانى خواردنى به‌سه‌رچوو یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى باشماخ توانیویانه له ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا ده‌ست بگرن به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 150 كیلۆگرام جگه‌رى "ئێران"ی‌دا بگیرێت.
زیاتر ئاشكرا كراوه، كه لەلایەن تیمێکى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگه‌ى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخەوە ئه‌و جگه‌ره‌ى كه له ئێرانه‌وە هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كرابوو لەناوبراون.
مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، یه‌كێكه له چوار مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، شارۆكه‌ى پێنجوێن به شارى مه‌ریوانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌روازه‌یه‌كى گرنگى كاروبارى گه‌شتیارى و بازرگانى نێوان هه‌رێم و ئێرانه و به‌رده‌وامیش داوا له‌شۆفێر و بازرگان و هاووڵاتیان ده‌كرێت، هه‌وڵی هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته و كاڵای نه‌شیاو یاخود قاچاخ نه‌ده‌ن، چونكه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر هاونشتمانیان و له‌ئه‌نجامیشدا ده‌بێته هۆی سزادانیان و ڕووبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه.