كۆمپانیای ڤۆلڤۆ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات ئه‌م ئۆتۆمبێله به تایبه‌تمه‌ندی زۆر جیاوازتر و باشتر دروست كراوه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی ڤۆلڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ڤۆلڤۆ له نوێترین به‌رهه‌مدا ئۆتۆمبێلێكی دروست كرد به‌ناوی "v60" ه‌وه كه زۆر به‌هێزه و خاوه‌ن باشترین كوالێتییه.
ڤۆڵڤۆ زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله روونكردنه‌وه ده‌دات و گوتوویه‌تی، ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌مان خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی به‌هێزه كه 2.5 لیتره، هه‌روه‌ها هێزی 240 ئه‌سپی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵیدا خاوه‌ن چوار تۆربۆیه و شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 38 هه‌زار و 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله زۆر سه‌لامه‌ته و به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان كه بۆی كراوه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر 10 خاڵ 7.0 خاڵیان داوه‌تی له ڕووی باشی و دیازین و سه‌لامه‌تییه‌وه.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1927 دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سوویدییه‌كان كه ئێسته خاوه‌نه‌ی ڤۆلڤۆ چینییه‌كانن، هاروه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018 خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019 وه ده‌ست به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.